ئامرازێکی خۆرایی زۆر بەهێزە بۆ دۆزینەوەی گشت ئامرازەکانی سیخووری و زۆر بە خێرایی فایلەتێگڵاوەکان دەدۆزێتەوە و لە ناویان دەبات. ئەم ئامرازە وێرای خۆرایی بوونی زۆر بە هاسانی هەڵدەستێ بە پارێزگاری کردنی سیستەم لە حاست بەرنامەکانی سیخوری وەک Spyware, Trocan, و...هەروەها پێشوەخت لە داگرتنیان وشیارت دەکاتەوە. ئەم ئامرازە خۆکارانە هەڵدەستێ بە گەران بە دوای فایلەکانی تێوەگڵاو و هەروەهاش خۆکارانە نوێ دەبێتەوە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Spybot +AV 2.2.0.7
نەرمەواڵەی گەران و لە ناوبەری سپای بات (Spybot Search & Destroy) بۆ دۆزینەوە و سڕینەوەی هەموو چەشنە نەرمەواڵە خەراپەکان، نەرمەواڵە سیخووریەکان و نەرمەواڵە رێکلامییەکان کەڵکی لێوەردەگیرێ. وێرای ئەوانەش گەرۆکەکانی ئینتێرنێتیش لە ئاڵوودەبوون بەم نەرمەواڵە خەراپانە دەپارێزێت. داگرتن و نوێ بوونەوەی خۆراییە و لە تەواوی نوسخەکانی ویندۆز دا دەگونجێ.
کەرەستە رێکلامییەکان بارتەقای وشەی Advertising-supported(Adware-software) یە کە بە هەر نەرمەواڵەیێکی رێکلامکەر لە ناو کۆمپیوتێردەوترێ کە لە ناویدا بێتە نمایش کردن.زۆر جاریش ئەم رێکلامانە و پەیامەکانیان ئەمنییەتی سیستەم دەخەنە مەترسی و وێرای ئەمانەش دەبنە هۆی خاوبوونەوەی کامپیوتێر.
نەرمەواڵە خەراپەکان بەو نەرمەواڵانە دەوترێ کە بە بێ ئیزنی ئێوە و بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی کامپیوتێرەکەتان کردەکان دەگرنە دەست بۆ داخوازەکانی خۆیان، کرمەکان و ترۆجانەکان لەم ریزە دان.
کەرەستە سیخووریەکان بەرنامەهایێکن کە ئەرکی کۆ کردنەوەی زانیارییەکانی کەسی و تایبەتی (بۆ وێنە وشەتێپەرەکان) یان ئەو ماڵپەرانەی کە سەردانتان کردوون، کۆ دەکاتەوەو بۆ خاوەنەکانیان دەنێرێ و ئەم نەرمەواڵەیەش وەکوو ئەوانیتر بە شێوەی نهێنی لە سیستەمی جێکردوو دا خۆ حەشار دەدات و هەموو کاتیش لە حاڵی ئیجرا دان. داگرتنی نەرمەواڵە دەژبەرەکان وەکوو سپای بات ئێوە لە حاستی سێ گرووپئ سەرەوە دەپارێزی و وێرای ئەمانەش سپای بات بەرنامەیێکی هەیە بە ناوی TeaTimer کە سیستەمەکەتان لە حاستی نەرمەواڵە خەراپەکانی نوێ دەپارێزێت.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
SUPERAntiSpyware Free v6.0
SUPERAntiSpyware یەکێ لە پرۆگرامە باشەکانی دژە سیخوریە کە بە گەرانی خێرا لە دیسکە رەقەکان، درایوەکانی گەرۆک، بیرگە و ریجێستری پارێزگاری لە سیستەم دەکات بە ناسینەوە و سرینەوەی Spyware, Adware, Malware, Trojans, Dialers, Worms, KeyLoggers و...هەرەشەکانی تری سەر سیستەم. هەر چەند ئەم پرۆگرامە خۆراییە، بەڵام لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانی خۆی کە پاراستنە، زۆر جێگەی مەتمانە پێکردنە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
لاپهرهی : 1